وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیمارات دەکاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 29-6-2021، یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژە، گەیشتە ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات. هەر ئەمڕۆ، یایر لاپید سەرپەرشتیی کردنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئەبوزەبی کرد و بڕیارە لە کاتێکی دیکەشدا کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دوبەی، بکاتەوە. رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.
باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئیمارات دەکرێتەوە
