چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی سنووری داقووق لە باشووری کەرکووک و ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون. وەهاب محەمەد، ئەفسەری پۆلیسی شارۆچكەی داقووق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-7-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی حەسەن شەلالی لە سنووری داقووق. هێرشەکەی داعش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بووە لە گوندەکە و هاووڵاتییانیش هاوشانی هێزەکانی پۆلیس، رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 10 چەکداری داعش بەشداربوون لە هێرشەکە، کە بەهۆی هێرشەکەوە دوو هاووڵاتیی گوندەکە بریندار بوون.
داعش هێرش دەکاتە سەر باشووری کەرکووک و قوربانی هەیە
