لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە گۆمەئاوێکدا خنکا. عەبدوڵڵا حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گولاڵە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ” ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی گەنجێك بە ناوی (محەمەد محاریب) تەمەن 20 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە”. گوتیشی: “ئەو گەنجە لەکاتی مەلەکردندا لە گۆمەئاوێک لەنێوان قەرەتەپە و گوڵاڵە خنکابوو و تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە”.
گوڵاڵە.. گەنجێک لە گۆمەئاوێکدا خنکا
