وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. ئەمڕۆ شەممە 10/7/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 6 هەزار و 106 کەسیش چاکبوونەتەوە، 39 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 421 هەزار و 746 کەس. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 300 هەزار و 517 کەس چاک بوونەتەوە و 17 هەزار و 515 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
لە عێراق 39 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
