ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە هێرشەكانی میلیشیاكان بۆ سەر فڕۆكەخانەكانی عێراق كرد و ڕای گەیاند بەهۆی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زیاد كران. سه‌در لە میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در و په‌رله‌مانتارانی هاوپەیمانی ئەلسائیرونی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا هێرشەكانی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ته هۆی دوو ئه‌وه‌نده‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. دووپاتیشی كردووەتەوە ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پەرلەمانی عێراقدا نه‌یانتوانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بەدەست بێنن، واز لە كاری سیاسی دێنێت و له ماڵه‌وە داده‌نیشێت، چونكە پۆستی سەرۆك وەزیران لە حكوومەتی داهاتوودا دواهەمین كارتیانە. لەبارەی هێرشی میلیشیا چەكدارە شیعەكانی سەر بە ئێرانیشەوە ڕای گەیاند “ئەگەر ڕەوتی سەدر وەك ئەو میلیشیایانە له‌پێناو ئازادكردنی كەسێكی زیندانیكراو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای گه‌مارۆ دابوایە یان فڕۆكه‌خانه‌كان و باره‌گاكانیان بۆردومان كردبا، ئه‌وكات داگیركاریان وەكو پێغه‌مبه‌ران دەناساند و ڕەوتی سەدریش به تیرۆریست ناوده‌برد، به تانك و فڕۆكه لێیان دەداین”. هەروەها پرسی كە بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌وانی دیكه چ ئامانجێكی به‌ده‌ست هێناوه، جگه له زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز، له كاتێكدا بەنیاز بوون بكشێنه‌وه.
سەدر: هێرشی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بووە هۆی زیادكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق
