لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئاماده‌كاریی بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌باره‌ی ٢٠٠ ملیار دینارەکەش بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٣ی٧ی٢٠٢١ لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبووه‌وه. لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا”. لیژنەی دارایی ئەوەی خستووه‌تە ڕوو: “دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه، بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێمی کوردستان به لیژنه‌كە بدات، هه‌روه‌ها حكوومەت ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بداته لیژنه‌كه”. لیژنەکە ئاشکراشی کرووە بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، بڕیار درا ئاماده‌كارى بكڕێ بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه. پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درابوو پێش ناردنی پڕۆژەی بودجه ئامادەکاری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان بکرێ و ڕوونکردنەوەیان پێ بدرێت.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان دەکات
