تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی پشووی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “ئاگاداری دەستەی کارگێڕی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە، بەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە ڕوونکردنەوەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 17ی7ی2021، دەوامی فەرمیە و پشووی جەژنی قوربان لە رۆژانی یەکشەممە 18ی7ی2021، تا رۆژی هەینی 23ی7ی2021، کۆتای دێت”. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە شەممەی دوای پشووی جەژنی قوربان کە دەکاتە 24ی7ی2021، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.