سەرۆكی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە ڕووی كارەباوە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ عێراق ”زۆر زۆر باشە“ و عێراق لە بابەتی وەبەرهێنانی بواری وزەی كارەبا شكستی هێناوە. عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان كە پێشتر باسی نرخی یەكەی كارەبای لە هەرێمی كوردستان كردبوو و بانگەشەی ئەوەی كردبوو گوایە بەم هۆیەوە وەبەرهێنەران ڕوو لە عێراق دەكەن، لە لێدوانێكی تازەیدا نایشارێتەوە كە لە عێراقدا بەرهەمهێنانی كارەبا شكستی هێناوە. عەبدولڕەحمان مستەفا بۆ (باس‌نیوز) رایگەیاند: ”گرنگه له هه‌رێمی كوردستاندا نرخی یه‌كه‌ی كاره‌با كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كان لە هەرێمەكەمان بمێننه‌وه، ئەگینا وه‌ك سیاسه‌تی كاره‌با و سیسته‌می كاره‌با له عێراقدا شكستخواردوو بووه و عێراق نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتووبێت له سیاسه‌تی كاره‌بادا“. ئەوەشی نەشاردەوە كە لە وەرزی هاویندا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە عێراق ”زۆر كەمە و ئەگەر موەلیدە نه‌بێت، ره‌وشی عێراق له رووی كاره‌بای نیشتیمانییه‌وه ته‌واو خراپ دەبێت“. سەرۆكی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان بەڵگەشی بەوە هێنایەوە كە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی دانی به‌وه‌داناوه له بابه‌تی سیاسه‌تی كاره‌بادا شكستیان خواردووه و فیده‌ركان و وێستگه‌كانی كارەبا ته‌واو نین، ئاستی دابه‌شكردنی كاره‌بایان خراپه، تەنانەت لە ماوەكانی رابردوودا وه‌زیری كاره‌بای عێراق بەم هۆیەوە ده‌ستی له‌كار كێشاوەتەوە، جگە له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌م كه‌رته خه‌رج كراوه، كه‌چی ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی و ده‌بینین ره‌وشی كاره‌بای عێراق له‌وپه‌ری خراپیدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له به‌شێكیاندا هەڕەشەی له‌ناوچوونی تاوه‌رەكان هه‌یه، چونكه ئاسایشیان نه‌پارێزراوه“. عەبدولڕەحمان مستەفا نەیشاردەوە كە ”یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییە‌كانی عێراق بابه‌تی خراپیی كاره‌بایه، به‌م هه‌موو پاره‌یەوە نه‌یانتوانیوه ئاستی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌ننه خواستی خه‌ڵك، بگرە كاره‌بای كوردستان به به‌راورد لەگەڵ عێراق، زۆر زۆر باشه“.
سەرۆكی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان: كارەبای هەرێمی كوردستان زۆر زۆر لە عێراق باشترە
