وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا چەند زانیارییەکی لەبارەی نەکوژانەوەی پێوەری زیرەک بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە: “چەند ئامێری کارەبایی بەکاربهێنن، کارەباکەمان دەچێتە سەروو 40 ئەمپێر و پێوەرەکەمان دەکوژێتەوە؟”. ئاماژە بەوەش دراوە، “وای دابنێن کە 35 ئەمپێر کارەبامان هەیە، چونکە بگاتە 40 ئەمپێر، پێوەرەکە دەکوژێتەوە، بۆیە گرنگە بزانیت چ ئامێرێک بەکاردەهێنین و تواناکەیان چەندە؟”. دەقی روونکردنەوەکە: چەند ئامێری کارەبایی بەکاربهێنن، کارەباکەمان دەچێتە سەروو 40 ئەمپێر و پێوەرەکەمان دەکوژێتەوە؟ وای دابنێن کە 35 ئەمپێر کارەبامان هەیە، چونکە بگاتە 40 ئەمپێر، پێوەرەکە دەکوژێتەوە. بۆیە گرنگە بزانیت چ ئامێرێک بەکاردەهێنین و تواناکەیان چەندە؟ 1- هەندێک ئامێری کارەبایی لە ماڵدا پێویستن و دەبێت بە بەردەوامی کار بکەن، وەک (ساردکەرەوە، فێنککەرەوە و هەندێک گڵۆپ) کە بە گشتی بۆ هەر ماڵێک تا 6 ئەمپێر دەبێت. 2- سپلێت و بۆیلەر بە شێوەیەکی گشتی هەریەکەیان 13 ئەمپێری دەوێت، ئەگەر سپلێت 2 تۆن و بۆیلەر 3000 وات بێت. سپلێتبە پێی تۆن لە 5 تا 22 ئەمپێر هەیە، بۆیلەریش لە 5 تا 13 ئەمپێر. 3- مەکینەی جلشۆرین 4 تا 8 ئەمپێری پێویستە. 4- مەکینەی قاپشۆریم 4 تا 10 ئەمپێری پێویستە. 5- هەریەکە لە گسکی کارەبایی و ئوتوو 4 تا 7 ئەمپێری پێویستە. 6- فڕن و قۆری و کتریی ئاو گەرم کردن نزیکەی 8 بۆ 10 ئەمپێری پێویستە. 7- وشککەرەوە چەند جۆرێکە لە 5 تا 10 ئەمپێریان هەیە. 8- هەندێ ئامێری تر کە ئاماژەمان پێ نەکراوە. 9- تۆی هاوڵاتیش دەتوانیت لای خۆتەوە بڕی پێویستی ئامێرەکانی ماڵت بزانیت، چونکە هەر ئامێرێک لەسەری نووسراوە کە چەند کارەبای پێویستە. جا بۆ ئەوەی بتوانیت بە دروستی کارەبا بەکار بهێنیت و کار نەکاتە سەر کوژانەوەی پێوەرەکەوە، دەبێت ئامێرەکان بە پێی پێویستی و لە کاتی جیاوازدا بەکاریان بێنی. بۆ نموونە لەو کاتەی مریشک لە فڕن دەخەیت، ماوەی کاتژمێرێک دەبێت پێشوەخت بڕی 10 ئەمپێر کەم بکەیتەوە یان کاتێک وشککەرەوە بۆ ماوەی 10 خولەک بەکار دێنی، دەبێت بەشی ئەوەندە ئامێری تر بکوژێنێتەوە. هەردوو مەکینەی جل و قاپ شۆرین پێکەوە کاریان پێ مەکە. ئەندازیار سەربەست کەریم دەروێشئەندامی لیژنەی توڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی
چی بکەین بۆ ئەوەی پێوەرە زیرەکەکەمان نەکوژێتەوە؟
