‏له‌ سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ‌ تووشبوانی كۆرۆنا ده‌كرێته‌وه‌

 به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ كۆرۆنا له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) و تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی  زیادی کردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن و ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن.