وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مریكا و عێراق ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، عێراق و ئه‌مریكا دوای كۆتاییهاتنی ته‌واوی گهڕهكانی گفتوگۆ، ڕه‌نگه بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی ساڵی 2008 بگه‌ڕێنه‌وه. فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه ئێستا له ئه‌مریكایه به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى گه‌ڕێكى دیكه‌ى گفتوگۆى ستراتیژیى نێوان واشنتن و به‌غدا، له گفتوگۆیه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى عێراقییه، ڕاى گه‌یاند: “گفتوگۆ بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی، عێراق و ئه‌مریكا دوای كۆتاییهاتنی ته‌واوی گهڕهكانی گفتوگۆ، ڕه‌نگه بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی ساڵی 2008 بگه‌ڕێنه‌وه”. باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، كۆتا گه‌ڕ ده‌بێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق نین، هه‌روه‌ها هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له عێراقدا نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له عێراقدا نییە
