میدیاکانی تورکیا: ئەمڕۆ نزیک بووە كۆپتەرەكەی ئەردۆغان لە ئاسمان تێك بشكێت

ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكۆماری توركیا، بە هەلیكۆپتەری تایبەتیی خۆی ویستوویە بەرەو شاری ترابزۆن بەڕێ بكەوێت، بەڵام بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە، هەلیكۆپتەرەكەی ناچار بە نیشتنەوە بووە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا بڵاو كرانەتەوە، یەک کاتژمێر بەرلە ئێستا، ئەردۆغان بە كۆپتەری تایبەتیی خۆی بەرەو شاری ترابزۆن فڕیوە، بەڵام بارانێكی زۆر باریوە و كاریگەریی کردووەتە سەر كۆپتەرەكە، بۆیە بە ناچاری لە شاری ریزا نیشتووەتەوە. زانیارییەئەردۆغان ناچار بووە، بە ئۆتۆمبێل بەرەو ترابزۆرن بەڕێ بكەوێت، بەڵام هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، ئەردۆغان لە مردن رزگاری بووە، چونكە بارانەكە بە شێوەیەك زۆر بووە، ئەگەر كۆپتەرەكە نەنیشتبایەوە، دوور نەبوو لە ئاسمان تێك بشكێت و سەرنشینەكانی گیان لە دەست بدەن.