شارەبان.. ژنێک هاوسەرەکەی بە بەرد کوشت

لە قەزای شارەبان-ی سەر بە پارێزگای دیالە ژنێک بە بەرد هاوسەرەکەی کوشت. نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “شەوی شەممە ٢٤ی٧ی٢٠٢١، لە ناوچەی بلووریی سنووری قەزای شارەبان دوو هاوسەر دوای ئەوەی دەمەقاڵە لەنێوانیان دروست بووە، ژنەکە بەردێکی بە سەری هاوسەرەکەی داداوە و بەو هۆیەوە پیاوەکە گیانی لەدەست داوە”. گوتیشی: “کوژراوەکە تەمەنی سەرووی پەنجا ساڵە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”. راشیگەیاند: “هەر لە سنووری قەزای شارەبان ئێوارەی ڕۆژی شەممە کەسێک کوڕی مامێکی خۆی کوشت ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر پۆستێکی فەیسبووک بووەتە شەڕ و دەمەقاڵەیان”.