لەمەودوا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە پشکنینی کۆرۆنا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێ

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت کە لەمەودوا هەر تاکێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانێ لە نەخۆشخانەکە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات. نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن لە هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا، پێشمەرگەکان سەر بە هەریەکەیەکی سەربازی بن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا. نەخۆشخانەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە تەنیا مەرجیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە هەبوونی ناسنامەی سەربازییە.