25 حزب و كیانی سیاسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كشاونەتەوە

تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25 حزب و بزاوت و كیانی سیاسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كشاونەتەوە و هەندێك لە چاودێران هۆكارەكەی بۆ نەبوونی متمانە بە پرۆسەی دەنگدان لە سایەی میلیشیاكان دەگێڕنەوە و هەندێكیش پێیانوایە ئەوانەی كشاونەتەوە ترسیان هەیە لەوەی دەنگی پێویست لە پرۆسەی هەڵبژاردندا نەهێنن. بابەتی كشانەوەی هێزە سیاسییەكان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا لەو كاتەوە زەق بووەوە كە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی (ئەلسائیرون)ی خاوەن زۆرترین كورسی لە پەرلەمانی عێراق كشانەوەی لە پرۆسەكە راگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممەش بەرەی مینبەری عێراقی سەر بە بەرەی نیشتمانیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوییە، کشانەوەی خۆی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو راگەیاند. دادوەر وائیل عەبدوللەتیف جێگری ئەیاد عەللاوی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو پێشبینی دەکەن ژمارەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکەدا زۆر کەم بێت و ئەمەش دەبێتە هۆی خولێکی ناکارای پەرلەمان و دروستبوونی حکوومەتێکی بێهێز. هەر ئەمڕۆ بەرەی حیواری وەتەنی کە ساڵح موتڵەگ یەکێک لە سەرکردە سوننەمەزهەبەکان سەرۆکایەتی دەکات، کشانەوەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو راگەیاندبوو. ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو حزب و كیانانەیە كە تا ئێستا بڕیاری كشانەوەیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە داوە: 1. التيار الصدري2. حزب التجمع الجمهوري3. جبهة الحوار الوطني4. حزب المنبر العراقي5. الحزب الشيوعي العراقي6. فائق الشيخ علي – مستقل7. التحالف المدني الديمقراطي8. اتحاد العمل والحقوق العراقي9. حزب الشعب10. البيت الوطني11. الجبهة المدنية العراقية12. الاتحاد العراقي للعمل والحقوق13. الملتقى الوطني للمساءلة والعدالة14. حزب المصير الوطني15. تحالف الحركات المدنية للثورة16. تنسيقية رسالة معتصم17. حراك موطني حق18. مجلس تشرين المركزي19. الحزب العراقي الليبرالي20. حزب المواطنة21. الحراك المدني المستقل22. تنسيقية بغداد23. مستمرون24. تجمع السلام والتقدم25. تجمع القبة البيضاء