سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بڕیاریدا بە سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی قادر قادری، فەرماندەی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و بەرپرسێکی ئەو حزبەش ستایشی بڕیارەکەی دادگا دەکات. لەمبارەیەوە محه‌مه‌د نه‌زیف قادری، جێگری دووه‌می لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “بریاری دادگای هه‌ولێر جێگای رێز‌و ته‌قدیره ئه‌وه‌ش ده‌ربڕی ئه‌و سیاسه‌ته و ئه‌و پره‌نسیبه حقوقیه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان رێگا به تیرۆرست و و به‌كرێگیراو و خۆفرۆش نادرێت هه‌ر ئاوا سه‌روه‌ری كوردستان پێشل بكات و تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكاته ئامانج و شه‌هیدی بكات بۆیه بریاری دادگای هه‌ولێر جێگای رێزه و ئه‌وه رێزگرتنه له مافه مرۆڤییه‌كان و سه‌روه‌ری یاساییه. گوتیشی: “ئه‌مه بابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نییه بابه‌تی مرۆڤییه و لێره‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تیرۆست هاتوون ئاوا تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌كان شه‌هید دەکەن چه‌ندین تێكۆشه‌ری دیكه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م تیرۆری تیررۆستان بێ ده‌نگی لێكراوه و نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه ئه‌م بریاره‌ی دادگای هه‌ولێر شكۆی هه‌رێمی كوردستان له ئیداره و سه‌روه‌ری یاسا ده‌گه‌یه‌نێت و توانیان بی سه‌لمێنن سه‌روه‌ری یاسا له كوردستان هه‌یه و هاوکات په‌یامێكیش بوو بۆ جیهان كه یاسا لێره كاری خۆی ده‌كات”. لە مانگی مارسی ٢٠١٨ قادر قادری، فەرماندەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە سنووری بالیسان كوژرا، دواتر هێزە ئەمنییەكان پێنج كەسیان دەستگیر كرد و ئەمڕۆ دووشەممەش سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بڕیاری كۆتایی لەسەر كەیسەكەی دا، سێ كەس سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا كە دوانیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن و یەكێكیان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و دوو كەسەكەی دیكەش سزای پێنج ساڵ زیندانییان بۆ دەركراوە. ئەوانەش خەڵكی باشووری كوردستانن.
بەرپرسێکی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ستایشی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای هەولێر دەکات
