لە سنووری ناحیەی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای حەویجە لە سنوور پارێزگای کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیس و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. وەهاب محەمەد ، ئەفسەری پۆلیسی سنووری ناحیەی رەشاد ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “شەوی دووشەممە 2ی8ی2021، تیرۆریستانی داعش لە گوندی ئەسفەی سەر بە ناحیەی رەشاد هێرشیان كردە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی”. گوتیشی: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پۆلیسێکی فیدراڵی کوژراوە و سێ پۆلیسی دیکەش زامداربوونە و دوو تیرۆریستی داعشیش کوژراون و تەرمەکانیان کەوتووەتە دەست پۆلیس”.
لە سنووری کەرکووک شەڕ و پێکدادان لەنێوان داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی ڕوویدا
