وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای سلێمان هەڵشۆیی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێ. شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەنیازە ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تۆمەتباری راگیراو سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە پشدەر بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشێ”. گوتیشی: “ئۆتۆمبێلەکە جۆری لێکزس – کۆڕۆ، ژمارە کاتی ، مۆدێل ٢٠٢١ ڕەنگی ڕەشەو داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەر کەسێک ئارەزوومەندە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە با لە کات و شوێنی دیاریکراو کە بینای نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەرە ئامادە بێ”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لەژێر سەرپەرشتی دادگا پارەی ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنە دەوڵەت.
قەڵادزێ.. ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای سلێمان هەڵشۆیی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێ
