وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-8-2021، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە: ئێران دەیەوێ لە چەندین لاوە تەحەدای ئیسرائیل بکات. بینی گانتس هەورەها رایگەیاندووە: ئێران هێزی خۆی لە لوبنان و غەزە بونیاد دەنێت، میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا بڵاو دەکاتەوە و لایەنگرانیش بۆ خۆی لە یەمەن دروست دەکات. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ئاماژەکردن بەوە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان، رایگەیاندووە: ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادەیە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادەین
