له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی گه‌وره‌دا له ڕێگه‌ی زۆنگۆڵدهك به‌ره‌و ئیزمیڕ، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/8/2021، له ڕێی نێوان زۆنگوڵدهك، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی گه‌وره‌وه، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 18 كه‌سی تریش بریندار بوو. ئه‌و په‌سه له ڕێگای نێوان هه‌ردوو پارێزگای زۆنگوڵدهك و ئیزمیڕ له ڕاستی پارێزگای بالكهسیر له ڕێی سه‌ره‌كی ده‌رچوو و وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆكاره‌وه 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 18ـی تریش بریندار بوون. حه‌سه‌ن سڵداك، پارێزگاری بالكهسیر، ڕای گه‌یاند كه هۆكاری ڕووداوه‌كه تا ئێسته دیار نییه. به‌پێی مێدیاكانی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پاسه وه‌رگه‌ڕاوه، هه‌ر له جێی رووداوه‌كه‌دا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ برینداریش كه له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزارییه‌وه گه‌یاندرابوونه نه‌خۆشخانه، گیانیان له‌ده‌ست دا. 18 برینداره‌كه‌ی تریش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، ڕه‌وانه‌ی 5 نه‌خۆشخانه كراون.
توركیا.. له ڕووداوێكی هاتوچۆدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
