لە شاری کەلار مێرمنداڵێک کە قوتابی پۆلی نۆی بنەڕەتی بووە لە سەربانێک کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا. ئارام عەبدولره‌حیم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی کەلار، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی 8ی 2021، قوتابییه‌كی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی لە قوتابخانه‌ی شاد به‌ناوی(رێباز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له‌سه‌ربانی خانوویەک گیانی لەدەست دا”. لای خۆیەوە ڕزگار عەبدوللەتیف، جێگری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار،به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “ئه‌و مێرمنداڵە له كه‌لاره‌وه ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی كرابوو به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لەدەست دا”.