ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکووک گەنجێک بە گوللەیەک گیانی لەدەست دا. عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی8ی2021، گەنجێكی 17 ساڵ بەناوی (هـ.ن) لە گوندی “بیراڵک”ی ناحیەی شوان لە كاتی پاكکردنەوەی چەكدا گوللەیەک لەدەستی دەرچووە بە سەختی بریندار بووە”. ئاماژەی بە ئەوەشدا کە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گەنجەکە گیانی لەدەست داوە.