20 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران. ئەمڕۆ سێشەممە 17/8/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار و 189 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 20 کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، ھەزار و 995 کەسیش چاک بوونەتەوە. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ 271 هه‌زار و 373 كه‌س. دەقی راگەیاندراوەکە: ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٣٨ ) ١. پشکنین: ( ١٣٥٦٠ پشکنینی نوێ)• ( ٤٨٤٣) هەولێر• ( ٣١٥٥) سلێمانی• ( ٤٩٠٨) دهۆك• ( ٣٠) هەڵەبجە• ( ٣٨٩) گەرمیان• ( ٢٣٥) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: ( ٢١٨٩ تووشبووی نوێ)• ( ٥٥٢) هەولێر• ( ٩٠١) سلێمانی• ( ٥٦٢) دهۆك• ( ٦) هەڵەبجە• ( ١٢٨) گەرمیان• ( ٤٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ١٩٩٥ چاکبوون)• ( ٣٨٨) هەولێر• ( ٥٥٠) سلێمانی• ( ٨٩٩) دهۆك• ( ١٧) هەڵەبجە• ( ١١٠) گەرمیان• ( ٣١) ڕاپەڕین ٤. مردن: ( ٢٠ مردن)• ( ٧) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ٧) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٦٨٩٦١١ (٩١٥٩٠٣ هەولێر، ٦٦٨٩٦٣ سلێمانی، ١٠٨٦٣٧٤ دهۆك، ١٨٣٧١ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٧١٣٧٣ (٧٨٤٠٤ هەولێر، ٨٩٢٧٧ سلێمانی، ٩٨٩٦٠ دهۆك، ٤٧٣٢ هەڵەبجە)چاکبوون ٢١٩٣٢٤ ( ٦٢٢٨٢ هەولێر، ٧٠٥٨٩ سلێمانی، ٨٢٥٦٣ دهۆك، ٣٨٩٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٦٩٥١ (١٤٧٣١ هەولێر، ١٦٤٣٤ سلێمانی، ١٥١٢٠ دهۆك، ٦٦٦ هەڵەبجە)مردن ٥٠٩٨ (١٣٩١ هەولێر، ٢٢٥٤ سلێمانی، ١٢٧٧ دهۆك، ١٧٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٧ی ئاب ٢٠٢١