هەولێر.. بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وامه‌

هەڵمەتی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر بۆ بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وامه‌ و سه‌رپێچیکارانیش رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێنەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی کارەبای هەولێر کە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: “له‌به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با، هه‌ڵمه‌تێكی بڕین له‌ناو بازاڕی شێخه‌ڵلا و بازاڕی نیشتمان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا چه‌ندین سه‌رپێچی جۆراوجۆر ئاشكراكران رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێپێچینەوەی یاسایی كرانه‌وه‌”. هەر لەمبارەیەوە، حه‌كیم ئیسماعیل، به‌رپرسی لێژنەی بڕینی سەرپێچی کارەبا بە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێری راگەیاندووە: “بەهاوکاری پۆلیسی کارەبا و پۆلیسی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر هەستاین بە بڕینی 30 سەرپێچی جۆربه‌جۆر کە بەوایەر کارەبای سەرپێچیان بۆ عارەبانە و کەپرەکان ڕاکێشابوو لەبازاڕی شێخه‌للا نزیك بازاڕی نیشتمان، هەڵمەتێکی چڕوپڕ و بەرهەمداربوو”.