هاوپەیمانیی میللەت کە لە نێوان پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)یە، بەهۆی ئەو ناكۆكییەی لە نێوان ئەو دوو پارتەدا لەبارەی چەند پرسێك دروست بووە، لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە،. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، لەبارەی چەند پرسێك ئەو دوو پارتە لەگەڵ یەكتری ناكۆكن، بەتایبەت لەبارەی نزیكبوونەوەی ئاكەپە لە كورد و هەمواركردنەوەی دەستوور، بۆیە هاوپەیمانییەكەیان بە ناوی (میللەت) لە لێواری هەڵوەشانەوەیە و ئەگەر زۆرە هەر ئەمساڵ مەهەپە جیابوونەوەی لەو هاوپەیمانییە رابگەیەنێت. هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەش داوە، ئاكەپە زۆر مەیلی بەلای ئەو هاوپەیمانییەدا نییە، چونكە دەزانێت دەنگی مەهەپە خوار ١٠٪ە، لە بەرانبەردا دەنگی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، هەروەها ئەو كوردانەی موحافیزكارن زۆر لە دەنگی مەهەپە زیاترە، بۆیە دەبێ گرنگی بە دەنگدەری كورد بدات. بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (T24)، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەستی بەوە كردووە، كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگدەری كورد سەنگی مەحەكە، بۆیە دەیەوێت مەهەپە لە خۆی دوور بخاتەوە، تا بتوانێت دەنگی كوردە موحافیزكارەكان بۆ لای خۆی رابكێشێت. ئەگەر ئاكەپە لەو هەنگاوەی سەركەوتوو بێت، ئەوكات قورسایی زیاتر دەبێت، چونكە لەبری ئەوەی حكوومەتێكی هاوپەیمانی پێك بهێنێت، كە ئەردۆغان چەندینجار گوتوویەتی حكوومەتی هاوپەیمانی زیانی بە توركیا گەیاندووە، لەبری ئەوە دەنگدەری كوردی موحافزكار و بێلایەن بۆ لای خۆی رابكێشێت، ئەوكات وەكوو ٢٠٠٢ بەتەنیا حكوومەت پێك دەهێنێت و لەناو پەرلەمانیش دەبێتەوە زۆرینە. دەبێت ئەوەش باس بكرێت، ئەگەر هاوپەیمانیی (كۆماری) هەڵبوەشێتەوە، ئەوكات توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، چونكە ئاكەپە و مەهەپە لەناو پەرلەمان زۆرینە لەدەست دەدەن.