45%ــی کارەکانی پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە تەواو کراون

 کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامە و رۆژانی پشوو و ھەینیش کارکردنی تێدا ناوه‌ستێ. پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، لەئێستادا رێژەی لە %45ی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە. پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە- بنگرد لە رۆژی 13/10/2020 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانا، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژییه‌ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، درێژییەکەی (420م) و بەرزییه‌كه‌ی 21 مەتر و پانییه‌كه‌ی 15 مەترە. بڕی 11 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌، كه‌ بودجەکەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین کراوە.