ئەمشەو باڵوێزی ئەمریكا لە كابول رای گەیاند پێنج سەربازی ئەمریكی لە فڕۆكەخانەی كابول كوژراون و سێ سەربازی تریش بریندار بوون. ماڵپەڕی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری باڵوێزی ئەمریكا لە ئەفغانستانی گواستەوە كە لە ئەنجامی هێرشەكەی ئەم ئێوارەیەدا، پێنج سەربازی ئەمریكی لە فڕۆكەخانەی كابول كوژراون. هەروەها ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” بڵاوی كردەوە لە ڕووداوەكانی ئەم ئێوارەیەی فڕۆكەخانەی كابولدا، 40 كەس كوژراون و 130 كەسیش بریندار بوون. لەلایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئەمریكا گومان دەكەن لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی خوراسان دەستیان لە هێرشەكانی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی كابولدا هەبێت. جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند تەقینەوەیەك دەوروبەری فڕۆكەخانەی كابولیان هەژاند.