ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان. کەمێک پێش ئێستا، ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. بڕیارە ماکرۆن لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و هەروەها هێزەکانی وڵاتەکەشی لە هەولێر بەسەر دەکاتەوە. بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28-8-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، سەردانی بەغدای کرد. ماکرۆن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: “دەمانەوێت ببین بە هاوبەشێکی گرنگ لە عێراق، رۆڵی گەلی کورد لە عێراق بەرز دەنرخێنم و زۆر خۆشحاڵم کە لەنزیکەوە سەرکردەکانی کورد دەبینم”.