لە شارەدێیەکی سنووری پارێزگای کەرکووک، هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدڕالی. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، شەوی شەممە 4-9-2021، ژمارەیەک چەکدار، کە تا ئێستا دیار نییە سەر بە چ گرووپێکن، هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕالی لە شارەدێی رەشاد. زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بە کوژرانی پێنج پۆلیسی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی دەکەن، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
کەرکووک.. هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدراڵی
