لە دهۆک دوو تۆمەتبار بە بڕی 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران

هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دوو تۆمەتباریان بەبڕی 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرد. مقه‌دم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “لەچەند رۆژی رابردوودا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان بەبڕی لە دهۆک دوو تۆمەتبار بە بڕی 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران ساختەوە دەستگیرکرا کە بەنیازبوون و لەناو بازاڕ ئەم پارە ساختەیە بڵاوبکەنەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار دەستگیرکران”. گوتیشی: “ئەو دوو تۆمەتبارە خەڵکی پارێزگای دهۆکن بەنیازبوون ئەم پارە ساختەیە لەناو بازاڕی دهۆک و دەورووبەری بڵاوبکەنەوە و کاری پێ بکەن، بەڵام هەردوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر پارە ساختەکەدا گیراوە و تۆمەتبارانیش رەوانەی دادگا دەکرێن بەمەبەستی سزادانیان”.