کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارتی کورتمەودای دەنگدانی هاووڵاتییان، لەناو دەبات. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-9-2021، کۆمسیۆن بە ئامادەبوونی تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارتەکانی لەناو بردووە. زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئەو کارتانەی لەناو براون هی ئەو کەسانەن، کە زانیارییەکانیان لە کۆمسیۆن نوێ کردووەتەوە و کارتە کورتمەوداکانیان لێوەرگیراوەتەوە یاخود هی ئەو کەسانەن، کە لە ساڵی 2013ـەوە کارتەکانیان لە کۆمسیۆن وەرنەگرتووەتەوە.
کۆمسیۆن کارتی کورتمەودای دەنگدان لەناو دەبات
