پارێزگاری هەولێر به‌نوێنه‌رایه‌تىی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانى خانه‌واده‌یه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كرد كه به‌هۆى رووخانی دیوارى ماڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا. بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە و تێیدا هاتووە: “دواى ئه‌وه‌ى لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحییه‌ى کەسنەزان دیوار بەسەر چوار منداڵدا رووخا و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستدا، دووی دیکەش برینداربوون كه خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 14/9/2021، به‌نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى خانه‌واده‌كه‌یانى كرد”. ئاماژە بەوەش کراوە، “پارێزگارى هه‌ولێر، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا دواى گه‌یاندنى هاوخه‌مى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى گیانله‌دەستدانى منداڵه‌كانیان، هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ منداڵه‌كانى تر خواست و ئاماده‌یى هه‌رچی پێویستییه بۆ چاره‌سه‌ریان نیشاندا و دڵنییای كردنه‌وه كه ئه‌وان له‌نێو كه‌سوكارى خۆیانن و وه‌كوو پارێزگاى هه‌ولێریش هه‌رچی پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدان و هاوكارییكردنیان ئاماده‌ن”. رۆژی 11/9/2021، له ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له ئه‌نجامى رووخانى دیوارێك دوو منداڵ كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نى دوو ساڵان بووه، یه‌كێكى تریان ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه گیانیان له ده‌ست داوه دوو منداڵى تریش بریندار بوون، کە خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن.