لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵی نوێی خوێندن (2021 – 2022) دەست پێدەکات. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 14-9-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم زەنگی کردنەوەی قوتابخانە لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر، لێبدات. ئەمساڵ، زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی بەشداریی خوێندن لە قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، دەکەن. وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: بۆ پاراستنی قوتابیان و مامۆستایان لە پەتای کۆرۆنا، بەستنی دەمامک لەلایەن قوتابی و مامۆستایان کراوەتە ناچاری و پێویستە هەموویان لەکاتی دەوامی قوتابخانە، دەمامک بەکار بهێنن.
ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات
