مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مەبەستی پیرۆزباییكردن پەیوەندی بە نەدیم زەهاوی وەزیری نوێی پەروەردەی بەریتانیاوە كرد . لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “ئەمشەو بە تەلەفۆن پیرۆزباییم لە هاوڕێم کاک نەدیم زەهاوی کرد بۆ دەستنیشانکردنی وەک وەزیری پەروەردە، ئێمە شانازی بە خزمەتەکانی ئەو وەک وەزیری ڤاکسین و پۆستەکانی دیکەیەوە دەکەین”. جێی باسە نەدیم زەهاوی كە لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٧ی بەغدایە، كەسایەتییەكی دیاری کوردە لە بەریتانیا و پێشتر وەزیری تەندروستیی بەریتانیا بوو بۆ سەرپەرشتیکردنی پێكوتەی کۆرۆنا، ساڵی ٢٠١٨ش لە کابینەی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشوودا وەزیری پەروەردە بووە.