وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند بەشە ئاردی مانگی هەشت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێ. ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردەوە بەشە ئاردی مانگی هەشت دابەش دەکرێ و رۆژی يەكشەممە بەرێوەبەرايەتى دروستكراوى دانەوێڵەی هەولێر دەست دەکات بە دابەشکردنى لیستی بەشە ئاردى مانگی هەشت، داوا لە بریكارەکانی ئارد دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوى دانەوێلەی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی ليستەکانیان. رۆژی 16ی ئەیلوولی 2021، کەمال موسلیم،وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی ھەولێر و دھۆک کۆبووەوە و تاوتوێی کێشە و گرفتی بەردەم کاری ئاشەکان کرا و جەخت لە باشی کوالیتی ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە کرایەوە .