به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی كورد زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رووسیادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و بۆ جاری شه‌شه‌م بووه‌وه په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/9/2021، سه‌ركه‌وتنی زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ، به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی كورد، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رووسیادا راگه‌یاندرا و له‌سه‌ر هه‌رێمی بێرفه ئۆرالسك زۆرترین ده‌نگی هێنا و بۆ شه‌شه‌م جار بووه په‌رله‌مانتاری ڕووسا. رۆژانی 17، 18 و 19ـی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی خولی هه‌شته‌می په‌رله‌مانی ڕووسیا به‌ڕێوه چوو، به‌پێی ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییش له بازنه‌ی بێرفه ئۆرالسك، ڤان زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ ڕێژه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه. به‌م جۆره ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌وه‌دا تۆمار كرد، كه له مێژووی په‌رله‌مانی ڕووسیادا، بووه تاكه په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ بۆ شه‌ش خولی له‌سه‌ریه‌كی په‌رله‌مان بتوانێ ببێته په‌رله‌مانتار. مۆتسۆییڤ، كوردێكی ئێزدییه و له 13/10/1959 له ته‌بلیسی پایته‌ختی جۆرجیا له‌دایك بووه و به كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر داده‌نرێ و له كاته سه‌خته‌كاندا پشتیوانیی گه‌له‌كه‌ی بووه، له سه‌روه‌ختی هێرشی داعش‌یش بۆ سه‌ر كوردستان، به ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار له ڕێی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه هاوكاریی ئاواره‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كرد و دواتریش یارمه‌تیی له حكوومه‌تی ڕووسییه‌وه گه‌یانده كوردستان.