سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پێكوتەی كۆرۆنا وه‌ربگرن

ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرن. سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) ڕای گەیاند تا ئێستا هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن ژه‌مه‌ پێكوتەیان وەرگرتووە و حكوومەتیش یەك ملیۆن و 500 هەزار ژەمە پێكوتەی دابین كردووە. مەسرور بارزانی داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پێكه‌وه‌ كوردستان بپارێزن و پێكوتەی كۆرۆنا وه‌ربگرن. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووە كە پڕۆسه‌ی پێدانی پێكوتە لە 171 سەنتەر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.