سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە تاپۆکردن و راییکردنی مامەڵەکانیان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 2/10/2021 شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ەک لە ەهژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاویکردووەتەوە: “سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگاداری خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکاتەوە کەوا لەکۆی چوار هەزار 125 ئێستا تەنیا دوو هەزار و 2635 پارچە زەوی تاپۆکانیان تەواو کراوە”. ئەوەش خراوەتە روو: “لە ڕۆژی دووشەممە 4/10/2021، خاوەنی زەوی ژمارە 1 تاوەکو ژمارە 310 دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان”. هەروەها شارەوانی هەولێر داوا لەو خاوەنی زەوییانە دەکات لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییەکانیان، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە. روونیشکراوەتەوە کە دوای ئەوەی ئەو ژمارانەی راگەیاندراون کۆتا ژمارە کە 310ەیە دوواتر ژمارەکانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت وە رادەگەیەندرێن. پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی مامەڵەی قەرەبووی گوندی کۆری: 1- بریاری ئەنجوومەنی وەزیران (2 نسخە)2- نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار (2 نسخە)3- نووسراوی پارێزگای هەولێر (2 نسخە)4- لیستی ناو (2 نسخە)5- ناسنامەی باری شارستانی (فسفۆر) یان کارتی نیشتمانی (رەسەن + وێنەی کۆپی) خۆی و هاوسەرەکەی6- جنسیە عێراقی(رەسەن + وێنەی کۆپی ملۆن)7- کارت نیشتمانی(رەسەن + وێنەی کۆپی ملون)8- وەرەقەی بایعی (اصلی + وێنەی کۆپی ملۆن)