بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە لە پاکستان، زیاتر لە 320 کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون. بوومەلەرزەکە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-10-2021 بە گوڕیی 5.9 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی شاری کوێتای رۆژئاوای پاکستانی داوە. بەپێی دوایین زانیاری، 20 هاووڵاتی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 300 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون. جگە لە زیانە مرۆییەکان، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی رووخاندنی خانووە قوڕینەکانی هاووڵاتییان لە سنوورەکە.
زیاتر لە 320 کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەک لە پاکستان بوونە قوربانی
