ئەمشەو لە شاری كەركووك ڕێگری لە ئاهەنگێڕانی لایەنگرانی پارتی كراوە بەبۆنەی سەركەوتنی كاندیدەكانی پارتی و لەمبارەیەوە به زه‌برى هێز بڵاوه‌یان پێكراوە. شڤان عه‌بدولرەحمان به‌رپرسى لقى كه‌ركووكى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى له شارى كه‌ركووك به بێ بوونى باره‌گاكانى پارتى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ و دواى گه‌رانه‌وه‌ى پارتى به شكۆ و سه‌ربه‌رزییه‌وه، دوێنێ كاندیدانى پارتى ده‌نگێكى زۆریان به‌ده‌ست هێنا، خه‌ڵك دڵخۆش بوون به‌م سه‌ركه‌وتنه و ئاهه‌نگیان گێڕا، بەڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شاره‌كه لایه‌نى تر كه به هاوپه‌یمانى ناسراون و خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام داوە، له رێگه‌ى لایەنگرانیانەوە ئاژاوه‌یان له‌نێو ئاپۆراى ئاهه‌نگێڕانى پارتى دروست كرد. گوتیشی به زه‌برى هێز له گه‌ڕه‌كى ره‌حیماوه‌ى شارى كه‌ركووك بڵاوه به لایەنگران و ئاهه‌نگێرانى پارتى كراوه، ئه‌مه‌ش جێگاى نیگه‌رانیه كه ئاڵاى كوردستانیان له‌ده‌ست لایەنگرانی پارتى دەرهێناوە.
له كه‌ركووك به زه‌برى هێز بڵاوه به ئاهەنگێڕانی لایەنگرانى پارتى ده‌كرێت
