پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ له‌سه‌ر كرێی تاكسی، ده‌مه‌قاڵێ له نێوان شۆفێرێك و سه‌رنشینێك دروست ده‌بێ و شۆفێره‌كه سه‌رنشینه‌كه ده‌كوژێ. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/10/2021، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگه‌یاند، كه هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گەشتنە شوێنی ڕووداوێكی كوشتن، دەرکەوت کە هاووڵاتیەک بەناوی بارزان نه‌سروڵڵا ئه‌حمه‌د، دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسییەک لە سەر کرێی گواستنەوە، شوفێرەکە گوللـەیەک لە سەری سه‌رنشینی ناوبراو دەدات و گیان لەدەست دەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکیی تاوانەکە دەستگیر بکات.
شۆفێری تاكسییه‌ك له بنه‌سڵاوه له‌سه‌ر كرێی تاكسی، به گوله‌یه‌ك سه‌رنشینێك ده‌كوژێ
