ئیسرائیل ناوچەیەکی مێژوویی سووریا بۆردومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکی مێژوویی سووریا بۆردومان دەکەن. ئاژانسی (سانا)ی سەر بە رژێمی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 11:34 خولەکی شەوی چوارشەممە 13-10-2021، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خاڵکی پەیوەندی و ژمارەیەک خاڵی سەربازیان لە ناوچەی تەدمور لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی حمس، بۆردومان کردووە. بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەروەک ئەو ئاژانسەی رژێمی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، چەکدارێکی سوپای رژێمی سووریا کوژراوە و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون. تەدمور ناوچەیەکی شوێنەواریی مێژووییە و کەوتووەتە ناوەڕاستی سووریا. مێژووی دروستبوونی بۆ  چوار هەزار و 500 ساڵ پێش زاین، دەگەڕێتەوە.