ئەمشەوی پێنجشەممە ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد كە بكوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه سیتیی شاری سلێمانییان ده‌ستگیر كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە تاوانەكە ئەنجام درابوو، میدیاكان و دەزگا ئەمنییەكانی شارەكە بێدەنگییان لێ كردبوو. ئەمشەو دوای نزیكەی 18 كاتژمێر له بێده‌نگی بەرانبەر دۆسیی‌ی كوشتنی كارمه‌ندێكی سیكیوریتی پڕۆژه‌ی ده‌روازه سیتی له شاری سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی هه‌واڵەكەی بڵاوكردەوە. شه‌وی رابردوو كوڕی حه‌مه دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك، كارمه‌ندێكی سیكیوریتی لە ناو شاری سلێمانی لەسەر دەمەقاڵێیەك، كوشتبوو. ئه‌مڕۆش حه‌مه دووشیوانی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندبوو كە كوڕەكەی خۆی شاردووه‌ته‌وه.
ئەمشەو بكوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه سیتیی سلێمانی ده‌ستگیر كرا
