به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی گه‌رما و كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و پێشبینیی سبه‌ینێی بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/10/2021، به‌شی پێشبینیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی گه‌رما و كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و پێشبینیی سبه‌ینێی بڵاو كرده‌وه، كه به‌م شێوه‌یه: پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ: ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و نزمترین پله 18ـیه و به‌رزترینیش 34ـه. به‌یانی: ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێ و پێشبینی ده‌كرێ، نزمترین پله 19 و به‌رزترین پله 34 بێ. پارێزگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ: ساماڵ و نیچمه‌هه‌ور ده‌بێ و نزمترین پله 21 و به‌رزترین پله 39ـیه. به‌یانی: ئاسمان ساماڵ ده‌بێ نزمترین پله 22 و به‌رزترین پله 39 ده‌بێ. پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیچمه‌هه‌ور ده‌بێ، نزمترین پله 20 و به‌رزترین پله 35 ده‌بێ. به‌یانی: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پێشبینی ده‌كرێ نزمترین پله 21 و به‌رزترین پله‌ش 36 بێ. پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ، نزمترین پله 22 و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 35 ده‌بێ. به‌یانی: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، نزمترین پله 23 و به‌رزترین پله 35 ده‌بێ.
كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و پێشبینیی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی
