فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ سه‌رۆكی حكوومه‌ت 15 ملیار و 826 ملیۆن دیناری بۆ خزمه‌تگوزاریی بواره جیاوازه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان كرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/10/2021، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ سه‌رۆكی حكوومه‌ت 15 ملیار و 826 ملیۆن دیناری بۆ خزمه‌تگوزاریی بواره جیاوازه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان كرد. لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە: ” له چوارچێوه‌ی بەرژەوەندیی گشتی و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 15 ملیار و 826 ملیۆن دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه له سێكته‌ره جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با و ئاوەدانکردنەوە) ، له ئیداره‌ی گه‌رمیان”. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی زیاتر له 15 ملیار دیناری بۆ گه‌رمیان ته‌رخان كرد
