په‌رله‌مانتارێكی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه دوای چوار ساڵ له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، پارتی شكۆ و هیوای له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ كه‌ركووك گه‌ڕانه‌وه، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه باجی خیانه‌ت قورسه و هه‌ندێك له خیانه‌تكاران سڕ كراون. ئه‌مڕۆ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2021، لیزا كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ: لە ئۆکتۆبەری 2017ـدا، بە پیلانرێژیی کۆمەڵە کەسێک، کەرکووک تووشی نسکۆیەکی نەتەوەیی بوو، بەڵام خۆشبەختانە دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بە دەنگ و هیمەتی کەرکووکییە دڵسۆزەکان، لە ئۆکتۆبەری 2021 پارتی کە خاوەنی راستەقینەی دۆزی کوردە گەڕایەوە و لەگەڵ خۆیدا شکۆ و هیوای گەڕاندەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: باجی خیانەت قورسە، هەندێک لەوانەی پێیان وابوو کە شانزەی ئۆکتۆبەر پێگەی پارتی لە کەرکووک و کوردستان لاواز دەکات، ئێستا لە خانوویەکی دووسەد مەتریدا دەستبەسەرن و سڕ کراون، هەندێکی تریشیان لەم هەڵبژاردنە کەوتنە بەر سزای هەڵوێستی کەرکووکییە دڵسۆزەکان. ده‌شڵێ: دەرئەنجام، پارتی بوو بە هێزی براوە لە هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان بەتایبەتیش کەرکوکی دڵ.
لیزا كاكه‌یی: باجی خیانه‌ت قورسه و ئێسته هه‌ندێك له خیانه‌تكاران سڕ كراون
