ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناحیەی پیرمام دەكرێتە قەزا و لەمڕۆوە ڕێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە دەگرنەبەر. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیدارێكی كەناڵی “کوردستان24″دا ڕای گەیاند ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەت فەرمانی کردووە، رێکكاری کارگێڕی پێویست بگرنەبەر، بۆ بە قەزابوونی ناحیەی پیرمام. هه‌روه‌ها گوتی هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌كرێ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌ی و ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه و ناحیانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی پیرمام و فرەوانی رووبه‌ری سنووره‌كه، بڕیاری به قه‌زابوونی ئه‌و ناحیه‌یه پێویست بوو، كه پێشتر سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه بوو. ئاشكراشی كرد كە ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه و ناحیه‌كانی دەو‌روبه‌ری پیرمام له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زایه و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه، بكرێته یه‌ك پاكێج و به زووترین كات رێككاره‌كان ته‌واو بكرێن.
بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت ناحیەی پیرمام دەكرێتە قەزا
