به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر هاوكارى ڕه‌وانه‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌كات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/10/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، بڕیارى دا 300 بتڵ ئۆكسجین وه‌كوو هاوكارى ڕه‌وانه‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕین بكات”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “كاتژمێر 11 و 30 خوله‌كى شه‌وى ڕابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر هەردوو بەشی ئەندازە و خزمەتگوزاری ڕاسپارد بۆ ئامادەکاری ڕەوانەکردنی بڕی 300 بتڵی ئۆکسجین بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین وەکوو هەماهەنگی و بەهاناوه‌چوونی نەخۆشخانەی ڕانیە، کە ئێستا ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا بەرز بووه‌تەوە و ڕێژەی ئۆکسجین لەنێو نەخۆشخانەی چارەسەری تووشبوان کەمی کردووە”. هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ بەدواداچوونی تووشبوانى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان له ڕاپه‌ڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینى كرد. دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 60 تووشبووى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین تۆمار كراون.
ته‌ندروستیی هه‌ولێر 300 بتڵى ئۆكسجین ڕه‌وانه‌ى ڕانیه ده‌كات
