بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شى پێنجەمی شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2021 دابه‌ش ده‌كرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 19/10/2021، وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندووە: “چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و دابەش دەکرێت”. ئەوەش خراوەتە روو کە بڕی پارەکە دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە و بەم شێوەیە خوارەوە بەسەر هەرسێ پارێزگای، هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشکراوە. هەولێر – 762 ملیۆن دینارسلێمانی – یەک ملیار و 190 ملیۆن دیناردهۆک – 115 ملیۆن دینار