هێزێکی زۆری سوپاو هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە دژی هەڕەشەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە شەقامەکانی بەغدا بڵاو دەکرێنەوە. دوای راگەیاندنی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، حەشدی شەعبی ئەنجامەکانی رەت کردووەتەوە و بەردەوام داوای خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە چەکدارەکانی دەکات. بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی عێراق بۆ رێگرتن لە هەر هەڕەشەیەکی حەشدی شەعبی، هێزێکی زۆری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی بە شەقامەکانی بەغدا بەتایبەت بە دەوروبەری ناوچەی سەوز، بڵاو کردووەتەوە. رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و بەپێی دوایین ئەنجامی بەراییش، ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی) بۆ 16 کورسی دابەزی.
سوپا و هێزە ئەمنییەکان لە دژی هەڕەشەی میلیشیاکان لە شەقامەکانی بەغدا بڵاو دەکرێنەوە
